پارێزگاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ساڵی 2026 دەستپێکی کارەکانمان دەبێت بۆ وەرگرتنی شایستە و مافە یاساییەکانمان.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ویستمان ساڵی 2025 سەردانی بەغداد بکەین و بەهۆی هەڵبژاردنەوە سەردانەکەمان شکستیهێنا، بەڵام ساڵی 2026 بە ئامانجی دەستەبەرکردنی شایستە دارایی و کارگێڕییەکانمان سەردانی بەغداد دەکەین.
دەشڵێت، ساڵی داهاتوو ئاڕاستەی کارەکانمان بەرەو حکومەتی فیدراڵی دەبێت، هەروەها ژمارەیەکی زۆر خزمەتگوزاریی و بەشێکی زۆری فەرمانگە حکومییەکان دەهێنرێنە پارێزگای هەڵەبجە.