شارەزایەکی کەشناسی: سبەی لافاوی بەهێز دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە بەیانییەوە بارانبارین دەستپێدەکات و لە هەندێک شوێن، دەبێتە لافاوی بەهێز.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، سبەی یەکشەممە 7ـی 12ـی 2025، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بەدرێژایی کاتەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی بەیانییەوە، بارانبارین بە رێژەی مامناوەند و پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و دهۆکەوە دەستپێدەکات و لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم ئەگەری نمەباران دەبێت و زۆربەی کاتەکان بای باشووری رۆژهەڵات چالاک دەبێت بە خێرایی 15 تاوەکو 35 کم لە کاتژمێرێکدا و لە شەودا، خێرایی بایەکە چالاکتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە بۆ کاتەکانی شەو، بارانبارین فراوان دەبێت و لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانی مامناوەند دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکبوونی هەورەبروسکە لە هەندێک کاتدا، رێژەی بارانەکە لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین و سۆران و ناوچەکانی ئاکرێ، بارزان، ئامێدی، بەردەڕەش، کۆیە و مێرگەسۆر زیاتر دەبێت، هەندێکجار لێزمەباران دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لەو ناوچانەدا دەبێت کە لە هەندێک شوێندا، بەهۆی توندی و زۆریی بارانەکەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی بارزان، مێرگەسۆر و ئاکرێ، مەترسیی دروستبوونی لافاوی بەهێزیش دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share