تاوەكو ئێستا ئاگرەكەی شاخی دەلوجە لە قەرەداغ كۆنتڕۆڵ نەكراوە

قائیمقامیەتی قەزای قەرەداغ دەڵێت، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگرێك لە شاخی دەلوجە كەوتووەتەوە و تاوەكو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوەتی كۆنتڕۆڵبكرێت”.

لە راگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی قەزای قەرەداغ هاتووە، هەرلەسەرەتای كەوتنەوەی ئاگرەكە تاوەكو ئێستا هەریەك لە بنكەی ئاگركوژێنەوەی قەرەداغ، سێوسێنان، بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ، سێوسێنان، بەشی پۆلیسی قەرەداغ و دانیشتووانی گوندەكانی ئەو سنوورە و تیمی فڕۆكەوانیی پارێزگای سلێمانی و بنكەی ئاگركوژێنەوەی دەربەندیخان بەشدارن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە هۆكاری بوونی پووش و پاوانی زۆر و فراوانی شوێنەكە و سەختیی ناوچەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەر: تورکیا پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە ئامادەدەکات

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەک دەکرێت کە رێگە بە گەڕانەوەی…
Total
0
Share