لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، پاش چەند هەفتەیەک لە پێکدادان، تایلەند و کەمبۆدیا رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی ئاگربەست.
کەناڵی CNBCی ئەمریکی بڵاویکردەوە، تایلەند و کەمبۆدیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رێککەوتن لەسەر ئەوەی 27ی کانونی یەکەمی 2026، لە کاتژمێری 12ی نیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆی هەردوولا، ئاگربەستی نێوانیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاگربەستەکە وەستاندنی بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی چەک و بەئامانجگرتنی سەربازیی دەگرێتەوە، ئەمەش پاش پێکدادانێکی چەند هەفتەیی لەسەر سنوورەکانی هەردوولا.