بەپێی داتایەکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ تاوەکو ئێستا، نزیکەی دووهێندەی ساڵی رابردوو ئەمکاتانە، باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ئامارێکدا رایگەیاندووە، له سلێمانی دوو هێندهی ساڵی رابردوو باران باریوه، بەجۆرێک ئەمساڵ 303.7 ملیم باران لە سلێمانی باریوە، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو ئەم کاتەنە تەنیا 166.77 ملیم باران باریبوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو وەرزی دابارینی ساڵی رابردوو، 350 ملیم بووە لە سلێمانی و ئەمساڵ لە سەرەتای زستاندا، نزیکە ئەو بڕە تێپەڕێنێت.