وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دۆلار، کا هاوردەکرابێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە عێراق لە ماوەی ساڵی 2025، بە بەهای ملیارێک و 100 ملیۆن دۆلار، کای لە وڵاتی بەڕازیل کڕیبێت، ئێمە بە هەمووشێوەیەک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو هەواڵانەی لەسەر ئەو پرسە بڵاوکراونەتەوە، زانیاری لێکدژ بەرچاودەکەون، ئاماژە بە کڕینی کا کراوە، لە هەمان کاتدا باس لە کڕینی شەکر، سۆیا و گەنمەشامی کراوە، ئەمەش ناڕاستی ئەو زانیارییانە دەردەخات و داواکارین لە هاوڵاتییان کە چاوکراوەتربن.