نەوت گەیشتە كەمترین نرخی سێ مانگی ڕابردوو

نرخی نەوت گەیشتە خوار 98 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، لە سایەی ترس لە توندكردنی سیاسەتی نەختینەی ئەمریكا پاش ئەوەی هەڵاوسان لەو وڵاتە گەیشتە بەرزترین ئاستی 40 ساڵی ڕابردوو.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ گرێبەستە دواخراوەكانی خامی ئەمریكی ڕۆژئاوای تەكساس بەڕێژەی 2.79% دابەزی و گەیشتە 93.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت بۆ 97.29 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی، كە بۆ یەكەمجارە بگاتە ئەو نرخە لە 11ی نیسانی ڕابردووەوە، واتە نزیكەی سێ مانگ لەمەوبەر.

لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت، پاشەكشەی هاوردەی نەوتی ڕۆژانەیە لە چین بۆ كەمترین ئاستی لە تەمموزی 2018ەوە.

هەروەها ئامارەكانی ئەمریكا زیادبوونی خەزێنەی گشتیی ئەمریكای بە بڕی 3.3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە هەفتەی كۆتایی لە 8ی تەمموزی 2022 نیشاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە. عەتا…
Total
0
Share