بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوو تۆمــەتبار دەستگیرکراون کـە سێ ساڵە بــە بــەردەوامی دزیــان لـــەفرۆشگـای خوێــندنگـایەكی ناو رانیە کـردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە رێکەوتی 2025/12/18 سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کرد و سکاڵای تۆمارکرد کە بەوتەی خۆی، لە فرۆشگای خوێندنگەی سەفین و راپەڕین دزی لێکراوە، هەروەها پارەکی زۆر و خواردنی فرۆشگاکەیان لێدزیوە.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، بە وتەی خۆیان، لە مانگی 9ی ساڵی 2023 تاوەکو رێکەوتی 2025/12/20، لە کاتی جیاجیا بەڕێـــژەیــەکــی زۆر کــە نەتوانراوە هـەژمــاربکرێت، دزیان لەفرۆشگای ناوبراو کردووە و پارەیەکی زۆر و خواردنی فرۆشگاکەیان دزیوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تواندرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرابکرێن، بەناوەکانی لە (ئـ.ر.هـ) و (ئـ.ح.أ)، یەکێکیان تازەلاوە، ئەوەی دیکەیان تەمەنی لە سەرووی 18 ساڵە و هەردووکیان لە رەگەزی نێرن.