بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی: لە جیهاندا مامۆستاکان یەکپۆشن نەک قوتابی

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە جیهاندا خوێندکاران یەکپۆش نین بەڵکو مامۆستایان پەیڕەویی یەکپۆشی دەکەن، بەهیواین لە ساڵانی داهاتوو بتوانرێت یەکپۆشیی مامۆستایان جێبەجێبکرێت.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە جیهاندا مامۆستاکان یەکپۆشن نەک خوێندکاران، بەهیواین لە ساڵانی داهاتوو بتوانرێت سیستمی یەکپۆشیی مامۆستایان بە یاسا و رێنمایی جێبەجێبکرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی ئەرکی دارایی لەسەر شانی خێزانی خوێندکاران، کەمببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵ، 50 خوێندنگە لە سنووری پەروەردەی سلێمانی، سیستمی زیرەکیی دەستکردی وەزارەتی پەروەردەیان بە شێوازی ئەزموونیی تێدا تاقیدەکرێتەوە؛ سیستمەکەش پەیوەستدەکرێت بەو خوێندنگانەوە کە کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە.

وتیشی، هەموو پێداویستی و هۆیەکانی خوێندن بۆ ساڵی نوێی خوێندن، تەرخانکراون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم: نابێت سیستمی پریپەید بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان دروستبكات

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆتاییهات و بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە، بە شێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
Total
0
Share