شارەزاییەکی کەشناسی، رایگەیاند، تەمێکی زۆر هەیە و پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.
ئەمڕۆ هەینی، سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، تەمومژێکی چڕ زۆرینەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە و پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە ئۆتۆمبێل لێبخوڕن.
وتیشی، “لە هەندێک شوێن ئاستی بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمبووەتەوە و لە هەندێک شوێنیش مەودای بینین (4-6) کیلۆمەتر دەبێت”.