ژمارەی دانیشتوانی عێراق 42 ملیۆنی تێپەڕاند

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی 2022 دا 42 ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لەدایکبوون.

عەبدولزەهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 833 کەس، بە ر‌ێژەی 2.5% زیادیکردووە، کە رێژەی پیاوان 50.5% ە و رێژەی ژنان 49.5%ە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تەنها لە ساڵی 2022 یەک ملیۆن و 310 هەزار و 894 منداڵ لەدایکبوون، لە کاتێکدا 236هەزار و 469 کەس مردوون”.

ئاشکراشیکرد، “زۆرترین ژمارەی دانیشتوان لە بەغدادی پایتەختە و کەمترینیشی لە پارێزگای موسەننایە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا خشتەی گەشتەکانیان لە شەوەوە بۆ…
زیاتر ببینە

كورسییەكانی سەدر بەسەر لایەنەكانی تردا دابەشدەكرێن

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، پشكی لایەنەكان لە كورسییەكانی پەرلەمان كە بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارەكانی سەدر-ەوە چۆڵبوون ئاشكرادەكات. دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی…
Total
0
Share