کەشناسیی هەرێمی کوردستان: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەڕێوەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەلەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی ) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا، پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەریی دابارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمتردەبێت.

دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ رۆژانی دواتر بەردەوامدەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکی 2 تاوەکو 4 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share