سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مامۆستایان لەلایەن حکومەتی عێراقە دابیندەکرێت، بۆیە زیادکردنی 150 هەزاری دەرماڵە، مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
روونیشیکردەوە، ئەگەر رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی دۆسیەکانی مووچە و نەوت بەردەوامبێت، ئەوا ئەو بڕەپارەیە بۆ هەرێمیش خەرجدەکرێت.