بەگوێرەی بەڵگەنامە حکومییەکانی ئەمریکا، ساڵی داهاتوو، ئـ.ـۆکرانیا لەدوای ساڵی 2022ەوە بۆ یەکەمجار کەمترین بڕی یارمەتی سەربازیی لە ئەمریکا وەردەگرێت.
بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی سـ.ـپوتینکی روسـ.ـی، بەگوێرەی بودجەی پەسەندکراوی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026، ئـ.ـۆکرانیا ساڵی داهاتوو تەنیا 400 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆگرامێکی سەربازیی ئاسایشپارێزی بۆ بەردەستدەخرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ساڵی 2027، ئەمریکا هەمان بڕی هاوکاریی سەربازیی بداتەوە بە ئـ.ـۆکرانیا.
ئەمەش پاش ئەوەدێت، دۆناڵد، ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەکانی رابردوو چەندینجار ئاماژەی بەوەکردووە کە چیتر بەردەوامنابن لە پارە و هاوکاریی سەربازیی بۆ ئـ.ـۆکرانیا.