بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی ئۆنڵاین.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی ئۆنڵاین لە هەرێمی کوردستاندا، چونکە ئێستا هەرکەسێک بیەوێت، بە ئاسانی دەتوانێت هەژمارێک دروستبکات و کاڵاکانی بفرۆشێت، دەبێت ئەمە بە یاسا رێکبخرێت.
وتیشی، سەرقاڵی ئامادەکردنی پەیڕەوێکین، تاوەکو لەمەودوا هەرکەسێک خواستی دانانی بازاڕێکی ئۆنڵاینی هەبوو، لە رێگەی وەزارەتێکەوە رێکاری یاسایی و کارگێڕی ئەنجامبدات.