کچێک لە هەولێر کوژرا

لە یەکێک لە گەڕەکەکانى هەولێر کچێک لەلایەن برایەکیەوە بە گولـلە کوژرا.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکى تەیراوە بووە، کچەکە دراوەتە بەر دەستڕێژى گوللـە.

لە زارى یەکێک لە دراوسێکانی ئەو ماڵەشەوە وتى، “قوربانییەکە 11 فیشەکى پێوەبووە”.

روونیشیکردەوە، قوربانییەکە تەمەنى لە خوار 18 ساڵانەوەیە، دواى گەیاندنى بە پزیشکى دادوەرى، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەى رادەستى کەسوکارى کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی ئەو وێنانەی رەخنە و دەنگدانەوەیان لێكەوتەوە روونكردەوە دەدات

پەیوەست بە بەکارهێنانی موجەلەدی رۆژنامەی خەبات و خستنە ژێرپێی چەند کەسێک، یەکێتیی مامۆستایان روونکردنەوە دەدات. یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
زیاتر ببینە

ئەنجامی پشكنینی ئەو شامپۆیەی دەموچاوی هاوڵاتییەكی شێواند ئاشكرادەكرێت

ئەنجامی پشكنینی ئەو شامپۆیە دەرچوو كە لەماوەی رابردوودا لەكاتی بەكارهێنانیدا دەموچاوی هاوڵاتییەكی شێواند. شامپۆكە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share