بۆ چارەسەری کێشەی جووتیارانی پەلکانە وەفدێکی حکومەتی عێراق گەیشتنە کەرکوک

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی پەلکانە وەفدێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی بریکاری وەزارەتی داد گەیشتە کەرکوک

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی بریکاریی وەزارەتی داد گەیشتنە شاری کەرکوک و لە فیرقەی هەشتی سوپای عێراق لەگەڵ جوتیارانی پەلکانە کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدەکە داوای کردووە سەرجەم جوتیاران ئامادەی کۆبوونەوەکە بن و هاوکات سەرۆکی لیستەکانی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک بەشدار دەبن.

بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەکە بخەنە روو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: داوا دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکرێتەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، “داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەین شوێنی فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستای لادراو پڕبکاتەوە”. عەلی…
Total
0
Share