لە وەرزی حەجی ساڵی 2025 بەشێکی زۆری حاجیانی عێراق و هەرێمی کوردستان کەبە رێگەی ئاسمانی گەشتیان کردبوو بە رێگەی وشکانی گەڕێندرانەوە هەر بۆیە بڕیاردرا قەرەبوو بکرێنەوە.
کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵی رابردوو سێ هەزار حاجی هەرێمی کوردستان کە بەرێگەی ئاسمانی گەشتی حەجیان کردبوو لەسەر بڕیاری دەستەی باڵای حەجی عێراق بە رێگەی وشکانی گەڕانەوە هەرێم و هەر دەستەی باڵای حەجی عێراقیش بڕیاریدا قەرەبوویان بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە چەند جارێک قسەمان لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق کردووە لەو بارەیەوە بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە، هەر بڕیارێک هەبوو بە دڵنیاییەوە هاوڵاتییانی خۆمان ئاگاداردەکەینەوە.