چاودێرێکی سیاسی: میدیاکانی پـ.ـارتی ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان لەکوێبوون؟

چاودێرێکی سیاسی، پەردە لەسەر سیاسەتێکی چەوتی میدیاکانی پـ.ـارتی هەڵدەماڵێت کە کاکردنە لەسەر شکاندنی هەستی زیانلێکەوتووان.

چاودێرێکی سیاسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، میدیاکانی پارتی بەرگەی بینینی دڵخۆشییەکانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ ناگرن، لەبیرمانە لە کاتی رووداوەکەدا، هەرزوو، بەمەبەستی دروستکردنی نمایشێک گەیشتنە چەمچەماڵ، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی کە خەڵکی ئەو ناوچەیە هەست بە دڵتەنگی و شکانی هەستیان بکەن.

دەشڵێت، میدیاکانی پـ.ـارتی، خەڵکیان وەک کەرەستەیەک بۆ زیادکردنی بینەر بەکاردەهێنا و خەڵکیان بە شکاوی نیشاندەدا.

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە کاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان دۆخێکی تەواو پێچەوانەمان بینی، ئەمڕۆ رۆژی گەڕاندنەوەی خەندە بوو بۆ سەر لێوی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە و مافەکانی خۆیان وەرگرتەوە، بەڵام سەیر ئەوەبوو کە کەناڵەکانی پـ.ـارتی لە هیچ شوێنێکی دابەشکردنی هاوکارییەکان دیارنەبوون، هەروەها هەوڵیاندەدا شێوازی دابەشکردنی هاوکارییەکان تێکبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە: ئەو پێشمەرگانەی دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە چەند دەرماڵەیەكیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە و ئاشكرایدەكات ئەو پێشمەرگانەی دەخرێنە سەر…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

کەشناسیی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەبەستێتەوە بە چەندبارەبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرماوە، “بەڵام تائێستا پلەکانی گەرما بەراورد بە…
Total
0
Share