وەزارەتی کارەبا: کێشەی کارەبا چارەسەرکرا

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ کوژانەوەی گشتیی کارەبا ڕوویدا، لە ماوەی سێ کاتژمێردا کێشەکە چارەسەرکرا.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:40 کوژانەوەی گشتی لە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوە، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا لە ماوەی 3 کاتژمێردا چارەسەری کێشەکەیان کرد، بەڵام دواتر بە هۆکاری کەمبوونەوەی هەناردەی غاز لە كێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، لەئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.

دەشڵێت، بۆ ئەوەش، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر هێڵە تاوەکو هەرچی زووە چارەسەری گرفتەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی هۆكاری هێرشەكەی ئێران بۆسەر هەولێر ئاشكرادەكات

ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی ئێران دوای ئەوەدێت، كە لە مانگی ڕابردوودا تەلئەبیب هێرشی كردووەتە سەر كارگەیەكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی…
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی: كۆمپانیای نالیا هیچ قەرزێكی بۆ حكومەت نەگەڕاندووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم/ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای نالیا قەرزەكەی بۆ حكومەت نەگەڕاندووەتەوە تا بۆ تەواوكاریی مووچەی مانگی…
Total
0
Share