نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 64 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 404 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 360 دۆلار بوو.
ئەم نرخەی ئێستای زێڕ، بەرزترین ئاستی ئەو کانزا زەردەیە کە تاوەکو ئێستا پێی گەیشتبێت و ریکۆردی مانگی 10ـی خۆی شکاند، کە ئەوکات ئۆنسەیەک زێڕ، بە چوار هەزار و 379 دۆلار بوو.