وەزیری سامانە سروشتییەکان: پێش مانگی سێ هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە

کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت رایدەگەیەنێت، بەربەست نەماوە و رەنگە پێش مانگی سێ، هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

کەمال محەمەد لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە، سەرۆک کۆماری عێراق واژووی لەسەر هەمواری یاسای بودجە کرد و لەئێستادا هەموو رێکارە یاساییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت تەواوبوون، ئەوەی ماوە، پێویستە لایەنی تورکیش ئامادەبێت.

وتیشی، ئێمە لە لایەنی هونەرییەوە هیچ کێشەیەکمان نییە و پێشبینی دەکەین تا کۆتایی مانگی سێ و رەنگە پێشتریش، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

کەمال محەمەد، کە هاوکات وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمیشە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبا لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە 24 کاتژمێری.

رۆژی 2ـی شوباتی ئەمساڵ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد و بەمپێیەش، لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، جارێكی دیكە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی – ئیستانبوڵ دەستپێدەکەنەوە

هێڵی ئاسمانی ئەی جێت، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە…
زیاتر ببینە

پەروین فاتیح: كورد و یەكێتی ئامادەن بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو ئەنجومەنی پارێزگاكە یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی لێكتێنەگەیشتنی لایەنەكان دواخراوە، هەركاتێكیش…
Total
0
Share