بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەردەوامی بدرێت بە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق خرایەبەر باس.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکى ئامێدى: ئەژى ئەمین و دەستەكەی دەپاڕێنەوە تا تۆمارەکانى بنەماڵەى بارزانى بڵاونەکەمەوە

چالاكوانێكی ئۆپۆزسیۆن نهێنیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەژی ئەمین و پارتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، دەپاڕێنەوە تا تۆمارە دەنگییەكانی سەركردەكانیان بڵاونەكەمەوە.…
Total
0
Share