2  هەزار فەرمانبەر لە کفری و رزگاری زەوی وەردەگرن

جێگری بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە سنووری ئیدارەکە، وەک قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی، دوو هەزار فەرمانبەر لە سنووری کفری و گەرمیان زەوی وەربگرن.

دڵشاد محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەرمیان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئاشكرایکرد، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ناوی 16 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتە و لە قۆناغی یەکەمدا دوو هەزار فەرمانبەر لە سنووری کفری و گەرمیان زەوی وەردەگرن.

دەشڵێت، تیمەکان ئێستا سەرقاڵی دانانی نەخشەسازین، تاوەکو زەوییەکان ئامادەبکرێن و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە و بەگوێرەی سیستمی خاڵبەندی، زۆرترین خاڵیان هەیە، ئەوانە لەپێشینە دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share