یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکانی میسڕ، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاریکرا.

ناوەندی نیشتمانیی میسڕی بۆ توێژینەوە فەلەکی و جیۆفیزیکییەکان رایگەیاند، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2026، دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە، 18ـی 2، بڕیاریشە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 17ـی 2، چاودێریی بینینی مانگ بکرێت.

سەبارەت بە مانگی رەجەب، لێکدانەوە فەلەکییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، یەکشەممە، 21ـی 12، یەکەم رۆژی ئەو مانگەیە.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، ئەم وادانە لە رووی زانستی و فەلەکییەوە دیاریکراون و بڕیاری کۆتایی، لای ناوەندە ئاینییە رەسمیەکان دەبێت دوای بینینی مانگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
Total
0
Share