پارێزگاری سلێمانی: هیچ بۆنە و ئاهەنگێک بۆ سەری ساڵ سازناکەین

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی کارەساتی لافاوەکەی چەمچەماڵ و رووداوەکانی سنووری گەرمیان، بەبۆنەی سەری ساڵەوە هیچ ئاهەنگ و بۆنەیەک سازناکەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر ئەو کارەسات و رووداوە ناسۆرانەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان روویاندا و قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوتەوە، لە پێناوی پشتیوانیی و دەربڕینی هاوخەمیی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی؛ دڵنیاتاندەکەینەوە؛ لەگەڵ ئەوەی هەموو رێکارێکی پێویستیی کارگێڕی و ئارامی و ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست گیراونەتەبەر، بەڵام هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی رەسمی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەنابرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان: ئێستا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە پڕۆژە و بەرنامە سیاسییەكانی نەوشیروان مستەفایە

بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر لەکاتی خۆیدا لەجیاتی ڕەتکردنەوە، پڕۆژە و بەرنامە سیاسیەکانی…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین

قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین…
Total
0
Share