كەركوك.. هێرشێكی ئاسمانی بۆسەر مۆڵگەیەكی داعش ئەنجامدرا

هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆكەی F16 هێرشێكی ئاسمانی بۆسەر مۆڵگەكانی داعش لە گوندێكی سەر بە كەركوك ئەنجامدا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا و پشت بەست بە زانیاریی ورد و چاودێریی بەردەوامی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی عێراق، هێزی ئاسمانی لەڕێی فڕۆكەی F16ەوە سێ لێدانی وردی بۆسەر ژمارەیەك لە تیرۆرستان لە دەوروبەری گوندی پیر ئەحمەد-ی پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.

ئاشكراشیكرد، ئۆپراسیۆنەكە بە پاڵپشتی و چاودێری و كاری هێزەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هێزە سەربازییەكان لە كەركوك ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشینەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئیدارەی نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن نەکەن سکاڵایان لەسەر…
Total
0
Share