بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە بەغداد کۆبوونەوە.

ئەمشەو لە شاری بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیدگای یەکێتی بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق روونکردەوە و رایگەیاند، “دەبێت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت و پابەندبێت بە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هاونیشتمانییان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت “بەهۆی نۆژەنکردنەوەی پردێکەوە رێگای چەمچەماڵ بۆ سلێمانی، دەبێت…
Total
0
Share