وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ژمارەیەك ڕێنمایی و بڕیاری نوێی بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلە ناكۆتاكان دەركرد .

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەی وەزارەتی پەروەردە كە بڵاویكردووەتەوە، “تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە قوتابخانە حكومی و ناحكومییەكانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە لە 21/8/2021 دەستپێدەكات و لە 30/8/ 2021 كۆتایی پێدێت”.

هەروەها خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی كە بەپێی خشتەی پێشووتر لە كاتژمێر 8:30 خولەك دەستیپێدەكرد، كاتەكەی گۆڕدراوە بۆ (7:30) خولەكی بەیانی.

یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە ئەوەیە، “خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە لە 6/9/ 2021 ئەنجام دەدرێت، كە بەپێی خشتەیەكی تایبەت دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەكانەوە ڕادەگەیەنرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share