هەڵبژاردن چوار ڕۆژ دەوامی خوێندنگاكان ڕادەگرێت

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو ڕۆژ بەر لە هەڵبژاردن، خوێندنگا و ناوەندەکانی خوێندن ڕادەستی کۆمسیۆن دەکرێن، ڕۆژێک لەدوای هەڵبژاردنیش خۆیان ڕێکدەخەنەوە و پاشان دەستدەکرێتەوە بە خوێندن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی لە ناوەندەكانی خوێندن بەشێوەیەكی گشتی باشە، توشبوون بەكۆرۆنا هەیە، بەڵام ڕێكارە تەندروستییەكان دەگیرێنەبەر بۆئەوەی ناوەندەكانی خوێندن پارێزراوبن.

وەزیریی پەروەردە داوای بەستنی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسینی كرد لە مامۆستایان تاوەكو پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت.

باسی لەوەشكرد، تاوەكو دۆخی كۆرۆنا بەمشێوەیە بێت، چالاكیی خوێندنگاكان دەستپێناكەنەوە.

لەبارەی دوو دەوامی و سێ دەوامی لە خوێندنگاكاندا، جەختیكردەوە، پێوستیان بە نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی خوێندنگا هەیە تاوەكو ئەو گرفتانە چارەسەر بكرێن.

وەزیری پەروەردە ئاشكراشیكرد، دوو ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن دەوام تیایاندا ڕادەگیرێت و دەدرێنە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ خۆئامادەكردن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، دواتریش یەك ڕۆژ پێویستە بۆ دووبارە ئامادەبوونەوە بۆ پرۆسەی خوێندن.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی لە كەركوكەوە هەڵمەتی سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستانی دەستپێكرد

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید هەنگاوی فەرمی بۆ هالاند دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share