بەپێی زانیارییەکان، پڕۆژەی رووناکی تووشی وەستان و کێشەی تەکنیکی بووە و تاوەکو سێ مانگی دیکە، فراوانکردن هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، پاش ئەوەی لە سێ مانگی رابردوو کارەبای 24 کاتژمێری گەیەندرایە شارۆچکەی رانیە، لەوکاتەوە پڕۆژەکە وەستاوە، هۆکارەکەش بۆ بوونی کێشەی تەکنیکی دەگەڕێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر ئەو هۆکارە، بڕیاردراوە کارکردن لە پڕۆژەکە و گەیاندنی بەو ناوچانەی کە ماون، تاوەکو مانگی سێی ساڵی 2026 رابگیرێت.