کەشناسیی هەرێم: سبەینێ خۆڵ دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و سبەینێ خۆڵ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە نزیکەی 1 بۆ 3 پلە بەرزتردەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکى کەم لە کەشدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :44 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share