یەکەی سووتەمەنیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت.
یەکەی سووتەمەنیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، ئەمڕۆ شەممە 20ى12ى2025 لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە نەوت دابەشدەکرێت.
دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردووەتەوە، دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاوڵاتییەکیش تاوەکو ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتووەتەوە، لە رۆژانی داهاتوودا پڕۆسەکە بەردەوامدەبێت.
ئەوەش دەڵێت، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.