هێزەکانی دژەتیرۆر هەڵمەتێکی چڕی کێوماڵکردنیان لە زنانە ئەنجامدا

هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زنانە ئەنجامدا.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زنانە ئەنجامدا.

ئاشکراشیکرد، ئامانج لەم هەڵمەتە پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و ڕێگرتنە لە هەر هەوڵێکی دووبارە ڕێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوەیان و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون.

جەختیشیکردەوە، ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە ستراتیژی درێژخایەنی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی تیرۆرستان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share