نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک ئۆنسە گەیشتە چوار هەزار و 335 دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە چوار هەزار و 335 دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لەدوای دوایین بڕیاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا سەبارەت بە نرخی سوودەکانی بانکەکە دێت، پێشبینیشدەکرێت بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.