بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر دەستڕێژی گوللە لە عەقید زەید عادل، بەڕێوەبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفەی کەرکوک کرا و کوژرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، عەقید زەید عادل لەبەردەم ماڵی خۆی بووە، چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللەیان لێکردووە؛ چوار گوللەی بەرکەوتووە، کە سیانیان بەر سینگی و دانەیەکیش بەر ملی کەوتوون.
وتیشی، ناوبراو لە پێکهاتەی کریستیانە و بەڕێوەبەری بەشی جێبەجێکردنی تێبینییەکانی وەزیری ناوخۆ بووە لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، پێشتریش بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عەرەفە بووە.