داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشکراکرا

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 13ـى 12ـى 2025  تاوەکو 19ـى 12ـى 2025، بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاند، بە شێوەیەک بڕی 15 ملیار و 58 ملیۆن و 500 هەزار و 235 دینار بووە، كە %94ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 6%ـیشی بەشێوەی چەكە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بە خاوەنی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات و خەرجی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share