وەزیری تەندروستیی هەرێم: تەندروستیی تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون جێگیرە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “تووشبووەکەی دیکەی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە”

د سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “تای خوێنبەربوون چەند مانگێکە لە عێراقدا بڵاوە و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە، دوو حاڵەت تۆمارکراون کە یەکێکیان ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا”.

وتیشی، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی گوازراوەیە و پێویستە هاوڵاتییان و بەتایبەت ئاژەڵدارەکان زۆر ئاگاداربن.

وەزیری تەندروستیی هەرێم باسی لەوەشکرد، “ئەو کەسەی لە چەند رۆژی رابردوودا تووشی تای خوێنبەربوون بوو لە هەولێر چارەسەری وەرگرت، ئێستا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share