سزای دارایی دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل لابرا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، سزای دارایی دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل، کە بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دینار بوو، لابراوە.

هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رابردوودا، پاش تەواوبوونی وادەی یاسایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کە 60 رۆژبوو، رۆژانە بە 10 هەزار دینار پێبژاردن، سزای شۆفێر دەدرا، بەڵام کۆمەڵێک کەس بەهۆی نەزانین یان پشتگوێخستنەوە، سزادرابوون و گرێبەستەکەیان ئەنجامنەدابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئەو سزایە لابراوە و شۆفێران بەخشراون، ماوەی بەخشرانەکە و لابردنی سزاکە تاوەکو 31ی کانونی یەکەمی 2025 بەردەوامدەبێت، بەڵام روون نییە پاش ئەو وادەیە دەمێنێت یان بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتباری سەرەكی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەمان دەستگیركرد

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوی هەڵكوتانەسەر دەرمانخانەكەی هەولێریان دەستگیركرد، كە لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوت لە تەندروستكارێكیان دەدا.…
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان دەرگای هەموو دادگاکان دەگرین. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی…
Total
0
Share