هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 8ـی شەو، ئەو شەقامەی بەسەر بەرزەپردی شەقامی 120 مەتریی خێرا دێتەوە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دادەخرێت.
ڕوونیشیکردەوە، داخستنەکە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ترافیکلایتی فڕۆکەخانەوەیە و پاش تەواوبوونی کارەکان، شەقامەکە بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
داواش لە شۆفێران دەکات، لە شەقامی 120 مەتریی خێراوە نەیەن بۆ ناو فڕۆکەخانە، بەڵکو شەقامی 100 مەتریی بەکاربهێنن.