ناوی كۆمپانیاكانی حه‌ج بۆ ساڵی 2026 رادەگەیەندرێت

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پاش تۆمارکردن و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکانی حەج بۆ ساڵی 2026، ئەمڕۆ ناوی کۆمپانیا بەشدارەکان رادەگەیەندرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، پاش ئەوەی لیژنەیەک بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حەج بۆ ساڵی 2026 راسپێردرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوی کۆمپانیاکانی بەشدار لە پڕۆسەی حەجی ساڵی 2026 رادەگەیەندرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر له‌ 157 كۆمپانیا به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان تۆماركردبوو، دوای تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن، نزیكه‌ی 110 كۆمپانیا به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌جی ساڵی 2026 ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share