ئـ.ـەژی ئەمـ.ـین لە هەورازە نەفتە سەرقاڵی دروستکردنی میلیـ.ـشیایە

بەپێی سەرچاوەیەک، ئـ.ـەژی ئەمـ.ـین، لە هەورازە نەفتەی هەولێر خەریکی دروستکردنی هێزێکی میلیشـ.ـیایە و راهێنان بە گەنجی تەمەن 15 و 16 ساڵ دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، پاش رووداوەکانی لالـ.ـەزار، کە دەرکەوت ئـ.ـەژی ئەمـ.ـین بە هاوکاری باڵێکی دەستڕۆیشتووی ناو پـ.ـارتی و ئەنجومەنی ئاسایش، بەناوی دامەزراندنیان لە ئەنجومەنی ئاسایش، زیاتر لە 200 گەنجیان فریودابوو و بۆ مەرامی سیاسیی تایبەت، مەشقیان پێدەکرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش وازهێنان و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لەو چـ.ـەکدارانە، ئـ.ـەژی ئەمـ.ـین بڕیاریداوە چـ.ـەکداری نوێ وەربگرێت، هەروەها لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 70 چـ.ـەکداری تازە وەرگیراون، زۆرینەی ئەو چـ.ـەکدارانە دانیشتووی هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.

روونیشکراوەتەوە، ئەم هێزە لەبەرئەوەی میلـ.ـیشیاییە، رەچاوی تەمەنی تێدا نەکراوە، بۆیە گەنجی تەمەن 15 و 16 ساڵیان تێدا وەرگیراوە و ئێستا لە هەورازە نەفتە سەرقاڵی مەشقن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share