عەلی رەئوف: نزیکەی 300 مامۆستا حەوت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، “حەوت مانگە نزیکەی 300 مامۆستای گرێبەست مووچەیان وەرنەگرتووە”.

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نزیکەی 300 مامۆستای گرێبەست، ماوەی حەوت مانگە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە”.

لەبارەی هۆکارەکەی عەلی رەئوف رایگەیاند، “قسەمان لەگەڵ پەروەردە و دارایی کردووە، دەڵێن فەرمانی داراییان نییە، وڵات بەو جۆرە نابێت حەوت مانگە ئەو مامۆستایانە دەستبەکاربوون، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە فەرمانی داراییان بۆ دەربکرێت”.

باسی لەوەشکرد، “ئەو مامۆستایانە تیایاندایە لە رێگای دوورەوە دەڕواتە سەر کار و نزیکەی 150 دینار تەنها بە کرێی ئۆتۆمبێل دەدات، داوا دەکەین بە زووترین کات کێشەکەیان چارەسەربکرێت و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر هێڵین”.

عەلی رەئوف، وتیشی، “ئەو مامۆستا گرێبەستانە پێشتر وانەبێژی لادراو بوون، مانگی یانزە و دوانزەی ساڵی رابردوو لە شوێنی ئەو مامۆستا گرێبەستانە دانراون کە بە هۆکاری جیاواز گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندراوەتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەیان سکاڵا لەسەر نەشتەرگەرییەکانی بچووکردنەوەی ورگ تۆمارکراون

د. سەباح هەورامی رایگەیاند، دەیان سکاڵا لەسەر نەشتەرگەرییەکانی بچووکردنەوەی ورگ تۆمارکراون، هەر بۆیە ئەنجامدانی ئەو جۆرە نەشتەرگەرییەیان راگرتووە.…
Total
0
Share