بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار: بەنداوەکانى گەرمیان سەرڕێژیان کردووە

بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار رایگەیاند، بەنداوەکانى گەرمیان سەرڕێژیان کردووە.

خلدون عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار لە کفری رایگەیاند، بەنداوەکەمان ئێستا شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدایە و سەرڕێژى کردووە.

وتیشی، بارانی چەند رۆژى رابردوو کاریگەریى زۆرباشى لەسەر ناوچەکەمان هەبووە، بەجۆرێک بووەتەهۆى ئەوەى ملیۆن و نیوێک مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکەماندا زیادبکات، هاوکات هەموو بەنداوەکانى گەرمیان سەرڕێژیان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share