پێشمەرگەیەکی دیکەی شەڕەکەی چیای قەرەچوغ گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ بریندارێکی دیکەی شەڕەکەی چیای قەرەچوغ گیانیلەدەستدا.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمرۆ موقەدەم پوشۆ خالید، جێگری فەرماندەی فەوجی 1 ی لیوای 18 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كە چەند رۆژێكە بە برینداری لەنەخۆشخانە لە ژێر چارەسەردابوو،بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئێواره‌ی رۆژی 22ی تشرینی یەکەمی 2023، شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 80ی پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری چیای قه‌ره‌چوغ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق دروست بوو.

له‌ ئەنجامی ئەو شەڕە تاکو ئێستا سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share