سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی چاککردنی کەموکوڕییەکانن و لە کۆتایی هەفتەوە، دابەشکردنی هاوکارییەکان دەستپێدەکات.
عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایگەیاند، چاوەڕوانن تاوەکو رۆژی پێنجشەممە، ئەو پارانەی بەڵێندراون بگەنە سەر هەژمارە بانکییەکان، بگەن، بۆیە راستەوخۆ لەدوای رۆژی پێنجشەممەوە، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە ئەمڕۆ، کۆمپانیای دانەغاز هاوکارییەکانی بگەیەنێتە چەمچەماڵ و دەڵێت، “ئەمە گەورەترین هاوکاری دەبێت بەراورد بە ئەوانەی دیکە”.