چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رادەگەیەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆتا کۆبوونەوەی خۆیان بکەن و کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق رابگەیەنن.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، چەند کاتژمێرێکی دیکە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لە قۆناغی کۆتاییدایە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، چوارچێوەکە لەئێستادا بەدوای کەسایەتییەکدا دەگەڕێت، کە جێگەی مشتومڕێکی زۆر نەبێت و هەموو لایەک لەسەری کۆک بن.

بەپێی عورفی سیاسیی عێراق، پۆستە باڵاکانی وڵاتەکە بەمشێوەیە دابەشدەکرێن:

– پۆستی سەرۆکوەزیران بۆ شیعە دەبێت.

– پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت.

– پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوننە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنەكەی عێراق.. تا ئێستا هیچ لایەنێك بەفەرمی داوای دواخستنی نەكردووە

ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی رابردووی بەغدادی پایەتەخت و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و دەستەی حەشدی…
Total
0
Share