شارەوانیی سلێمانی هۆشداری دەدات

شارەوانیی سلێمانی، لەبارەی شەقامی 100 مەترییەوە، هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند، پاش کردنەوەی 25 کیلۆمەتری سەرەتای شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ناسراو بە شاڕێی بابان و دانانی هێمای هاتوچۆ و رێنیشاندەری سەلامەتی لەلایەن جێبەجێکاری پرۆژەکەوە، بەوپەڕی نیگەرانییەوە رایدەگەیەنین بەشێک لەو پێداویستی و رێنیشاندەر و هێما هاتوچۆیانەی بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی شۆفێران و سەرنشینان دانراون لەلایەن هەندێک هاوڵاتی و کەسانی نابەرپرسیارەوە رووبەڕووی لێکردنەوە و شکاندن و بردن بوونەتەوە.

دەشڵێت، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی پاڵپشت بە رێساو رێنماییە بەرکارەکان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کاری هاوشێوە دووبارە نەکەنەوە و لە جێگای ئەوە ببنە پارێزەری سەلامەتیی ژیانی خۆیان و هاوڵاتییان و خوشک و براکانیان کە شەقامەکە بەکاردەهێنن، لە ئەگەری پابەندنەبوون و دووبارەکردنەوەی ئەو کارە ناشارستانییە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و بەرپرسیارێتیی ئەو رووداوە هاتوچۆیانەیان دەکەوێتە ئەستۆ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەهاب هەڵەبجەیی: وەك هەڵەبجەییەك و پاشان وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان و كوردستانییان دەكەم

وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەكانی دژەتیرۆر دەڵێت “وەك هەڵەبجەییەك و دواتر وەك كوردستانییەك پیرۆزبایی لە خۆم و هەڵەبجەییەكان…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس لە دابەشكردنی پۆستەكان دەكرێت

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ پارتی باس…
Total
0
Share