شەوی سەری ساڵ تەقە و كوشتن و برینداربوونی لە هەولێر نەبڕی

تەندروستیی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی شەوی سەری ساڵ و ژمارەی بریندارەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 58 کەس برینداربوون، دووانیان بە تەقە بووە، گەنجێكیش لە سۆران كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا دوو کەس بە گوللـە برینداربوون، 13 حاڵەتی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، 30 حاڵەت بەهۆی بەربوونەوە و کەوتنەخوارەوە تۆمارکراون.

هەروەها پێنج حاڵەتی برینداربوون بەهۆی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانەوە و سێ حاڵەتی گەستن بەهۆی ئاژەڵەوە تۆماركراون.

پێشتریش كوشتنی گەنجێك لە ئیدارەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندرا، كە لەلایەن هاورێیەكیەوە بە چەقۆ كوژراوە.

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماری لەدایکبوونی لەشەوی سەری ساڵدا بڵاوکردەوە، کە 57 حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراوە، 30 منداڵی کوڕ و 27 منداڵی کچ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر ئەفسەرێکی پۆلیسی بریندارکرد

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاشکرایکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە هەولێر، ئەندامێکی باندەکە ڕووبەڕووی پۆلیس…
Total
0
Share