بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە گوندی کانی توو کەسێک بەهۆی داربڕینەوە دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنى سروشت و پارێزگاریکردنى سنوورەکە لە دیاردەى داربڕین، بەشى پۆلیسى دارستانى شارەزوور، بەهاوبەشی لەگەڵ بنکەى زەڕایەن دەرچوون بۆ گوندى کانى توو، لە ئەنجامدا توانیان کلەسێک دەستگیربکەن کە سەرقاڵى داربڕین بوو.
ئەوەشی خستەڕوو، تواندراوە دەست بەسەر ژمارەیەک دارى بڕاودا بگیرێت، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە.